ڕووسیا بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە موڵەتی جێگیربوونی هیچ هێزێکی تورکیا لە ناوچەی قەرەباغ نادات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەقی ڕێکەوتنەکە سێ قۆڵییەکە لە گەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاو دەکرێتەوە.
ماریا زاخاروا ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، هێزەکانی تورکیا نابنە بەشێک لەو هێزە ئاشتیپارێزەی کە بڕیارە لە ناوچەی قەرەباغ جێگیر بن.
ناوبراو وتی کە لەم پرۆژەیەدا تەنیا ڕووسیا بەشدارە و ئەمریکا و فەرەنساش ڕۆڵیان تێدا نەبووە.
زاخاروا وتی کە دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چارەنووسی هەرێمی قەرەباغ یەکلایی بکاتەوە./.
