وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەو وڵاتە وتی کە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بۆ حکومەتی نوێی ترەمپ دەکرێت.
مایک پۆمپیۆ ڕایگەیاند کە دەسەڵات بە ئارامی ڕادەستی کابینەی نوێی ترەمپ دەکرێت.
ناوبراو وتی: دەستووری ئەمریکا پرۆسەکەی بە تەواوی ڕوونکردووەتەوە، سەرجەم دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و ئەو کات ئەنجامە ڕادەگەێندرێت.
پێشتریش دوناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاندبوو کە سەرکەوتن بە دەست دێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە میدیاکانی ئەمریکا جۆبایدنیان وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ناساندووە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهانیش بەو بۆنەوە پیرۆزباییان لێکردووە./.
