وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی دەیان ماڵپەڕی تێکدەری ڕاگەیاند. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاماژە بە ناوی ئەو ماڵپەڕانە و شێوازی چالاکییان و چۆنیەتی داخستنیان نەدراوە.
سەعد مەعن بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و میدیای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە داخستنی ئەو ماڵپەڕانە درێژەی دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلکترۆنییەکان لە بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ، بەردەوامە لە داخستنی ئەو ماڵپەڕانەی کە بە تێکدەری ئاسایشی وڵات تۆمەتبارن./.
