چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە سعوودیە و ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازی بە بڕی 10 ملیار دۆلار واژۆ دەکەن.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سعوودیە سەرقاڵی واژۆکردنی گرێبەستێکی سەربازییە لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بڕی 10 ملیار دۆلار کە ئەمەش پەیوەندی بە پلانی نوێکردنەوەی سیستەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 15 هەیە، ئەو فڕۆکانەی کە پێشتر سعوودیە لە ئەمریکای وەرگرتووە.
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەو فڕۆکانەی سعوودیە دەتوانن لە ماوەی 15 خولەک لە فڕۆکەخانەی سەربازی تەبوک بگەنە خاکی ئیسرائیل و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئەمنی تەل ئەبیب.
گرێبەستەکەی سعوودیە لە گەڵ ئەمریکا شێوازی نوێکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە لە خۆ دەگرێت./.
