کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون، هەروەها هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی ئەو کۆبوونەوە بوون.
هۆکاری کۆبوونەوەکەش ئەوەیە کە هەڵوێستی یەکێتی لە سەر کۆبوونەوەی سبەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و وەزیرەکانی کورد لە بەغدا تاوتوێ بکرێت.
پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری کورد، ناڕەزایەتی توندی لێکەوتووەتەوە و یەکێتی بڕیارە هەڵوێستی خۆی لە سەر ئەو پرسە ئاشکرا بکات.
