وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو وەزارەتەدا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 571 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
لە هەولێر 231 کەس، لە سلێمانی 161 کەس، لە دهۆک 121 کەس، لە هەڵەبجە 9 کەس، لە گەرمیان 46 کەس و لە ڕاپەڕین 3 کەس لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو تووشی ئەم پەتایە بوون.
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردووش 426 توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 28 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە لە هەولێر 5 حاڵەت، سلێمانی 6 حاڵەت، دهۆک 8 حاڵەت، هەڵەبجە یەک حاڵەت و لە ڕاپەڕین 8 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا هەبووە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 89 هەزار و 600 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 2 هەزار و 843 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.
