هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە دەبێت بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت.
فازل جابر ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان تا ئێستا بە یاسای هەڵبژاردنەکانەوە سەرقاڵ بووە و لێرە بەدوا دەچێتە سەر دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە کشانەوەی ئەمریکییەکان دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و سەرجەم بنکە و بارەگاکانی سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێم دابخرێن./.
