ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ هەولێر جەختیکردەوە کە تەنیا هێزە فەرمییەکانی عێراق لە شەنگال جێگیر دەبن.
قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری هەولێر ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکانی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: شەنگال بە دۆسیەیەکی هەستیار دادەنرێت و لێژنە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا هەنگاوی زۆریان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەم قەزایە و گەڕانەوەی ئاوارەکان هەڵگرتووە.
وتیشی کە هیچ هێزێک بەدەر لە هێزە فەرمییەکانی عێراق لە قەزای شەنگال جێگیر نابێت و تەنیا هێزەکانی عێراق لە دەرەوە و ناوی ئەم شارە دەبن و بەرپرسی دۆسیەی ئەمنی قەزاکەش دەبن./.
