وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت پلانی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە هەر دوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان ڕاگەیاند و وتی کە تا 15 ی کانوونی دووەمی داهاتوو ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەر یەک لەو وڵاتانە دەگاتە 2 هەزار و 500 سەرباز.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان 4 هەزار و 500 سەرباز و لە عێراق 3 هەزار سەربازە.
کریستۆفر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند کە تا 15 ی کانوونی دووەم ئەو هێزانە ژمارەیان دەگاتە 2 هەزار و 500 سەرباز.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە سەر پێشنیاری بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئیدارەی ترەمپ بووە./.
