پارێزەرە تایبەتەکەی دوناڵد ترەمپ وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دیمۆکراتەکانی بە دزینی دەنگەکانی ناوبراو تۆمەتبار کرد.
ڕودی جولیانی وتی کە ناتوانین تەزویری ئەم فێڵبازانە ( دیمۆکراتەکان) لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا قبووڵ بکەین.
وتیشی کە ئەمریکییەکان دوناڵد ترەمپیان هەڵبژاردووە نەک جۆبایدن.
جولیانی وتی کە لەو ویلایەتانەی پێگەی کۆماریخوازەکان بەهێز بووە، بە پلان تەزویری زۆر بۆ شکاندنی دەنگەکانمان کراوە./.
