لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ نوێژی هەینی و خۆپێشاندان ڕژانە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا.
لەو خۆپێشاندانەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرۆن بەشدارییان کرد.
عەلا ڕۆبەیعی لە ئەندامانی هاوپەیمانی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق وتی: ڕەوتی سەدر تاکە لایەنە کە لە قۆناغی داهاتوو دەتوانێت عێراق بەڕێوە ببات و پۆستی سەرۆک وەزیران پشکی ئێمەیە و خۆپێشاندانەکانی ئەمرۆش بەڵگەیە لە سەر ئەم دواکارییە.
ناوبراو ڕەتیکردەوە کە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا بانگەشەیەکی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکان بێت و وتی کە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە هەر کاتێکدا ئامادەیی ئەوەیان هەیە لە سەر داواکاری موقتەدا سەدر و بۆ پاراستنی عێراق لە گۆڕەپانە جیاجیاکاندا ئامادە بن./.
