فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق تەکتیکی نوێی گرووپی تیرۆریستی داعشی لەم وڵاتە ئاشکرا کرد.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لەناوچوونی گرووپی تیرۆریستی داعش خێراتر بووە و ئەم گرووپە بە بڵاوکردنەوەی ئەرشیڤەکانی ڕابردوو هەوڵ دەدات بە درۆ کار و چالاکییەکانی بە گەورە پیشان بدات.
ناوبراو وتی کە کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لەمساڵ بە هۆی پلانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەمبووەتەوە.
خەفاجی وتی: خەڵک لەم پڕوپاگەندەی داعش و بڵاوکردنەوەی فایلە ئەرشیڤەکان بۆ بەرزکردنەوەی ورەی پاشماوەی تیرۆریستان ئاگادارن./.
