وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پاش تیرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران هۆشداریی داوە کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزییەکی زیاتر دەڕوات.
هایکۆ ماس داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ناوچەکە بکەن.
ناوبراو وتی کە پێش دەستبەکاربوونی جۆبایدن لە ئەمریکا، بەردەوامبوونی دانوستان لە گەڵ ئێران بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوەکی بە پێویست دادەنرێت./.
