وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 415 توشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. لەو ژمارەیەش 111 کەس لە هەولێر، 91 کەس لە سلێمانی، 171 کەس لە دهۆک، 14 کەس لە هەڵەبجە، 26 کەس لە گەرمیان و 2 کەس لە ڕاپەڕین بووە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 14 کەس بە هۆی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە یەک کەس لە هەولێر، 6 کەس لە سلێمانی، 2 کەس لە دهۆک، 2 کەس لە هەڵەبجە، یەک کەس لە گەرمیان و 2 کەس لە ڕاپەڕین بووە.
هەروەها لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 198 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 96 هەزار و 616 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 3 هەزار و 146 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.
