بە پێچەوانەی لێدوانەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وەزیری دادی ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوو تەزویری بەربڵاو کرابێت.
ڤیلیام بار وەزیری دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەی هیچ بەڵگەیەکی دەست نەکەوتووە کە پیشاندەری تەزویرێکی وەها بێت کە لە سەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کاریگەریی هەبێت.
ناوبراو وتی کە داواکاری گشتی لە ویلایەتەکان و هەروەها ئێف بی ئای لە سەر تەزویری هەڵبژاردنەکان لێکۆڵینەوەی زۆریان کرد بەڵام هیچ بەڵگەیەکی دڵنیاکەرەوەیان دەست نەکەوتووە.
وەزیری دادی ئەمریکا وتی کە تا ئەمڕۆ تەزویری وەهامان نەبینیوە کە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان./.
