#ڕووماڵ:
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمیی ئێران، وتی هێشتا زووە کە بزانین ئەم ڕووداوە چەندە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران تێکدەدات.
جۆبایدن ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ بەرامبەر بە ئێران گرت و وتی: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ڕێگری لە دەسخستنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە بکەین، ترەمپ لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان کشایەوە بەڵام هیچ دەسکەوتێکی نەبوو.
ناوبراو وتی: ئێران هەوڵەکانی بۆ بە دەسخستنی چەکی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە، ئەڵبەت دۆسیەی مووشەکیش هەیە.
بایدن وتی: پێم وایە کە ئیشێکی قورسمان لە بەردەستە و ئەمەش بە تەنیایی بۆ ئێمە ناکرێت، بە پێچەوانەوە پێویستە بەشێک لەو گرووپە بین کە نەک تەنیا ئێران بەڵکوو ڕوبەڕوی چین و ڕووسیاش ببینەوە./.
