#ڕووماڵ:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا دەتوانێت ڕێخۆشکەری چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک بێت.
قاسم ئەعرەجی جەختیکردەوە که دانوستان و وتووێژ تاکە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدایە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی بەغدا گرنگی بە دابینکردنی ئاسایشی وڵات دەدات و ئەمەش بە هەوڵی هاوبەشی هەموو لایەک مسۆگەر دەبێت./.
