نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە لایەن وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کرایەوە.
بە پێی ئەو ئامارەش، لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 372 توشبووی نوێ تۆمار کراوە کە لە هەولێر 110 حاڵەت، سلێمانی 58 حاڵەت، دهۆک 183 حاڵەت، هەڵەبجە 4 حاڵەت، گەرمیان 16 حاڵەت و لە ڕاپەڕین یەک حاڵەتی نوێ بووە.
هەروەها لە ماوەی ئەم یەک ڕۆژەدا 176 توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندرووستی، لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 12 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 2 حاڵەت لە هەولێر، 4 حاڵەت لە سلێمانی، 4 حاڵەت لە دهۆک، یەک حاڵەت لە گەرمیان و یەک حاڵەت لە ڕاپەڕین بووە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 98 هەزار و 858 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 3 هەزار و 234 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.
