شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات.
ڕاگەێندراوێکی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە بە مەبەستی بەردەوامیدان بە وتووێژ و دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێکەوتن سەبارەت بە کێشەی هەڵپەسێردراوەکان لە پرۆژەی یاسای بودجەی 2021 ی عێراق، سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندی باڵای هەرێم جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق./.
