وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وڵاتی ئازەربایجان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای کرد.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت کراوە و ناڕەزایەتی توندی تارانی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەردۆغان پێ ڕاگەێندرا.
ناوبراو وتی کە بە باڵیۆزی تورکیامان ڕاگەیاندووە سەردەمی داگیرکردنی خاکی وڵاتانی دیکە و باس کردن لە ئیمپراتۆریەتی خەیاڵی بە سەر هاتووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە بە هیچ شێوازێک موڵەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆمان بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین./.
