لە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە مامۆستایانی ئائینی کۆیە پەیامێکیان ئاراستەی حکومەت کرد.
لەو پەیامەدا داوا کراوە کە حکومەت مانگانە و لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە بێ دواکەوتن دابەش بکات.
کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکان یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی مامۆستایانی ئائینی کۆیە بووە.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە کە دەبێت ڕێگا بدرێت بە خۆپێشاندانی هێمنانە و ئاشتیانە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی ئائینی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم.
ئەوان هەروەها داوایان کردووە کە ئەو کەسانەی لە خۆپێشاندانەکاندا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکرێن./.
