ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هەندێک زانیاریی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.
عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم نەوتەکەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو فرۆشتووە و پارەکەشی وەرگرتووە و خەرجیشی کردووە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی هەرێم بە چەندین جار لە سەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە گەڵ بەغدا ڕێکەوتنی کردووە بەڵام هیچ کات پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتی کە پەسەندکردنی یاسای قەرزی حکومەتی عێراق لە پەرلەمان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشورە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
سەعداوی وتی کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 هاتووە کە هەرێم سەرجەم داهاتی نانەوتی خۆی دەداتە بەغدا بەڵام هیچ کات ئەوەی جێبەجێ نەکرد و حکومەتی بەغداش ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.
ناوبراو وتی کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەی خۆیی پێشوەختە تا چوار ساڵی داهاتووش فرۆشتووە و پارەکەشی وەرگرتووە./.
