وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتووەتە تورکیا و سەردانەکەشی بۆ ئامادەکاریی سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئەنکەرە دادەنرێت.
لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش پێشوەختە لە سەر ئەو دۆسیانە لە گەڵ بەرپرسانی تورک دانوستان دەکات.
بەشێک لەو دۆسیانە بریتین لە:
دۆسیەی ئاو
پەکەکە و چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق
بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان
چالاککردنەوەی لێژنە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لێژنەی ئابوری و ئەنجومەنی باڵای هاوکارییە ستراتیژییەکان
دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە عێراق بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا
داهاتی بلۆککراوی عێراق لە تورکیا
کێشەی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە عێراقییەکان لە تورکیا
کردنەوەی کۆنسووڵخانەی عێراق لە چەند شارێکی تورکیا
پێدانی ڤێزە لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان کە لە لایەن تورکیاوە ڕاگیراوە./.
