دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە بەراورد بە ساڵی 2019 زیادیکردووە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی ڕێگاکانی گەشتکردن، ئامارەکان زیادبوونی ژمارەی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات دەخەنەڕوو.
ناوبراو وتی کە تەنیا لە سێ مانگی ئەمساڵدا 34 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپی داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
ئاری جەلال وتی کە ئەمسا: 34 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆچکردندا گیانی خۆیان لە دەست داوە کە تەرمی 16 کەسیان بۆ هەرێم گەڕێندراوەتەوە.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕەخنەشی لەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە کە وەک پێویست هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ ئەوان نەبووە./.
