وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا هەندێک ڕوونکردنەوەی داوە.
جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هەرێم پابەندبوونی خۆیی بە حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی پارە جێبەجێ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە نەماوە.
ناوبراو وتی کە ئەگەرچی پشکی هەریم لە بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق بە ڕێژەی 12.7 دیاریکراوە بەڵام لە قۆناغی دووەمدا ئەمە دەکەوێتە سەر شانی هێز و لایەنە سیاسییەکان کە لە پەرلەمانی عێراق یاساکە تێپەڕێندرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە چاوەڕوان دەبین بزانین لە پەرلەمانی عێراق چی ڕوو دەدات بەڵام حکومەتی هەولێر دەستەوەستان نابێت و بە پێی توانا داراییەکانی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و خەرجییەکان بڕیار دەدات./.
