ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وتی کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە گرێبەست و ڕێکەوتنەکانیدا هیچ پرس و ڕاوێژێک بە پەرلەمان ناکات.
ستار جابری ئەندامی لێژنەی پلاندانانی ستراتیژی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کێشە و ناهەماهەنگی لە نێوان حکومەت و پەرلەمان سەبارەت بە گرێبەست و ڕێکەوتنەکان هەیە.
ناوبراو وتی: بە پێی یاسا حکومەت دەبێت پەرلەمان لە هەر گرێبەست و ڕێکەوتنێک ئاگادار بکاتەوە تا کاریگەری ڕێکەوتنەکان لە سەر خەڵک و سیاسەتی دەسەڵات تاوتوێ بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە فازل جابر فەتلاوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە سەردانەکەی ڕابردووی مستەفا کازمی بۆ عێراق، وتی کە ئەو سەردانە تەنیا بۆ چەند گرێبەستێک بووە، ئەو گرێبەستانەش کە ئەندامانی پەرلەمان هیچ ئاگاداری نین./.
