ئەمریکا سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی خستە ڕیزی سزاکانی خۆیەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی سەعبی عێراقی خستە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی ئەو وڵاتە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سزادانی فەیاز پەیوەندی بە پرسی مافی مرۆڤەوە هەیە.
پێشتر دادگایەکی عێراقی بە هۆی کوژرانی هەر یەک لە قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرکردبوو./.
