لایەنگرانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی جۆبایدن بە چەکەوە دەگەڕێنەوە و پارێزەری لە دەنگەکانی خۆیان دەکەن.
لایەنگرانی ترەمپ پەیامی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە هەمووان لە واشنتن لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی جۆبایدن لە گردبوونەوەیەکدا بە چەکەوە پارێزەری لە شکۆی وڵاتەکەیان بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە ئامادەی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە گەڵ جۆبایدن نابێت./.
