هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بە ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و ناوەند، زۆربەی کێشەکانی وەک بودجە، مووچە و ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەبن.
ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: یەک هەڵوێستی و بڕیاری لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە زۆر گرنگە.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتی کە بە ڕێکەوتن لە گەڵ بەغدا دەتوانین کێشەکانی وەک بودجە و مووچە و ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەبن.
وتیشی کە یەکێتی جەخت لە سەر گرتنەبەری خەباتی پەرلەمانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد بە تایبەت لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق دەکاتەوە./.
