بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی تایبەت بە ساڵی 2020 ی بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی 2020 لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان 1386214 (ملیۆنێک و سێ سەد و هەشتا و شەش هەزار و دوسەد و چواردە) سەرپێچی تۆمارکراون و 2897 (دو هەزار و هەشت سەد و نەود و حەوت) روداوی رویانداوە، لەو ژمارەیەش 432 (چوار سەد و سی دو) کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری روداوەکانی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی رابردو بە بەراورد بەساڵی 2019 روداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زیادیانکردوە، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا 2897 (دو هەزار و هەشت سەد و نەود و حەوت) روداوی رویانداوە، لەئەنجامدا 4772 (چوار هەزار و حەوت سەد و حەفتا و دو) کەس برینداربون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا 1386214 (ملیۆنێک و سێ سەد و هەشتا و شەش هەزار و دوسەد و چواردە) سەرپێچی تۆمارکراون کە زۆربەیان بەهۆی تیژڕەویی، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا و وەستان لە شوێنی قەدەغەدا بوە، بەوهۆیەش 432 (چوار سەد و سی دو) کەس گیانیان لەدەستداوە.
ساڵی 2019 بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان 575 (پێنج سەد و حەفتا و پێنج) کەس گیانیان لەدەستداوە و 6791 (شەش هەزار و حەوت سەد و نەود یەک) کەسیش برینداربون.
