سه‌رۆک کۆماری ئێران به هۆی ڕاگرتنی که‌شتییه به‌ریتانییه‌که‌وه ستایشی هێزه‌کانی سوپای پاسداران ده‌کات و ده‌ڵێت یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشێلکردووه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاندووه که پێویسته وڵاتانی جیهان به هۆی پاراستنی ئاسایشی گه‌رووی هورمۆزه‌وه ده‌ستخۆشی له سوپای پاسداران بکه‌ن.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ههنگاوێکی دوژمنان کاردانه‌وه‌ی پێویستی ده‌بێت.
وتیشی: چۆن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکییه‌که‌مان خسته خواره‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌سدرێژییه‌ک دیسانه‌وه هه‌مان وه‌ڵاممان ده‌بێت.
ڕۆحانی له هه‌مان کاتدا ڕایگه‌یاندووه که ئێران هه‌وڵی ئاڵۆزکردنی ڕه‌وشی ناوچه‌که نادات و ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا دابین بکه‌ن بۆ هه‌مان به‌ڵێنه‌کانی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه./.