حکومه‌تی عێراق پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێش جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، مووچه دابه‌ش بکات. پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش له لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تایبه‌ت به ڕووماڵی ڕاگه‌یاندووه که وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی ناوه‌ند بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که مووچه‌ی مانگی ئاب پێش جه‌ژنی قوربان دابه‌ش بکات.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌م بڕیاره هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌غدا له گه‌ڵ دابه‌شکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی، پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ڕه‌وانه ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه که مووچه‌ی مانگی ئاب له پێش هاتنی جه‌ژن دابه‌ش بکات به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان به هۆی قه‌یرانی دارایی و دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه مووچه‌ی مانگی ئایار دابه‌ش ده‌کرێت./.