15-7-2019 مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیای گارێكس بۆ پاكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هاتووه ماوه‌ی چوارمانگه ته‌مویلیان ڕاوه‌ستاوه،ئه‌مڕۆش به‌فه‌رمیی كاردن و پاك‌و خاوێنی ژنگهی شاریان ڕاگرتووه.
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت،به‌ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” كۆمپانیای گارێكس كه گرێبه‌ستی هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ڕۆژی 15-7-2019 كه سێ ساڵه گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆتایی هاتووه نزیكه‌ی چوار مانگیشه هیچ تهمولێكیان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ سه‌رف نه‌كراوه”.
كوێستان ئه‌كره‌م گوتیشی:” نوسراو كراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بهشهفهی به‌ڵێن دراوه،گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ تازه بكرێته‌وه،له شه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌سه‌ر خه‌تین چاوه‌ڕێ ته‌له‌فۆنی نوسنگه‌ی وه‌زیر ده‌كه‌ین كه به‌ڵێنیانداوه ئه‌مڕۆ نوسراوه‌كه‌مان بگه‌ییننه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ سه‌رفكردنی شایسته‌ی داراییه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو،نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ به‌دیلێكیان هه‌یه بۆ پاكڕاگرتنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه،سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت،وتی:” نه‌خێر هیچ به‌دیلێكمان نییه ئێمه كاتێك حكوومه‌ت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆپانییایه كرد بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی هه‌ڵه‌بجه،ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی شاره‌وانی بهگرێبهستیان ههبووو،گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه،وه هیچ سه‌یاره‌یه‌كی خۆڵههڵگرتنهوه و مهكینهیهكمان نییه،ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ڵام دانه‌وه‌مان دووابكهوێت ئه‌وه ژینگه‌ی شار پیس ده‌بێت،ته‌واوی كوچه و كۆڵانه‌كان بڕدهبن له زبڵ و خاشاك”.