وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو تێیداهاتوەکە؛کەسانی نابەرپرس بەناووێنەی ئەوەوە پەیج و ئەکاونتیان دروست کردوەولێدوان دەدەن،وەزیری ناوخۆ دەشڵێت؛بەهەمولایەکی ڕادەگەیەنێت کە هیچ پەیج و ئەکاونتێکی نیەو هەربابەتێکیش پێویستی بە بڵاوکردنەوە هەبێت وەزارەتی ناوخۆ لەپێگەی ڕەسمیدا بڵاوی دەکاته وە،
لەکۆتایی ڕونکردنەوەکەشدا وەزیری ناوخۆ داوا لەوکەسانە دەکات واز لەوکارانە بهێنن بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگرێتە بەر.
ده‌قی رونكردنهوهكه:
که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناو و وێنه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دروست کردووه.
به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نییه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیش هه‌بێت، که پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێت، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه له گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه هیوادارین هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان، پشت به ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
داواکارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه ساختانه‌یان دروست کردووه و ده‌ست له‌و کارانه هه‌ڵگرن، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر.