ڕێكخراوی ته‌ژنه له قه‌زای شارهزوورخەڵاتی ،ڕێزلێنانی به‌خشییه قوتابیان و خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌زای شاره‌زوور،وه‌ك هاندانێك بۆ قوتابیان و خوێندكاران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ژنه ڕای گه‌یاندووه:”وه‌ك هاندانێك و ڕێزلێنانێك ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به ڕێزلێنان له قوتابیان به‌خشیه، قوتابیانی زانستی وێژه‌ی و قوتابیانی قۆناخی 9ـی بهنهڕهتی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ژنه وتیشی:”ئێمه له‌ساڵیادی ڕێكخراوه‌كه‌مان قوتابیانی سه‌ركه‌وتومان به‌شیاو زانی ڕێزیان لێبگرین و وه‌هانی قوتابیانیش بده‌ین به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنیان.
ناوبراو دەشڵێ :” له‌گه‌ڵ ڕێزلێنان له قوتابیه‌كان ،جیهازێكی مۆبایلمان به‌دیاری پێبه‌خشین.