لەنوسراوێکدابەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردکە؛ ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەخەدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هەرێمی كوردستان بەنوسراوێک کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت و باجی كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كردووە كە ئەوانەی قەرزاری حكومەتن رێگەیان پێنادرێت گەشتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكەن.
نوسراوەكە واژۆی کەمال تەیب قادر، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی لەسەرە و ئاماژە بەوەكراوە، ”هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە ۹۷٥۱ لە۲۸-٥-۲۰۱۹، كە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە بۆتان دەنێرین كە تایبەتە بە قەدەخەكردنی گەشت لە باجدەری قەرزار، بۆ زانین و گرتنەبەری رێكاریی یاسایی بۆ ئەو كەسانەی قەرزاری باجن.