هه‌ڵه‌بجه به‌شێكی زۆری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و كۆڵانه‌كان پڕبوون له چاڵ و چۆڵی ،هاوڵاتیان گله‌ی و گازنده‌یان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن ڕێگاو بانه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،له فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه:”جه‌میل هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه بڕیاری له ئه‌ستۆگرتن و هه‌وڵدانی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه داوه.
سه‌رۆكایه‌تی شاروانی هه‌ڵه‌بجه،ده‌شڵێت:” ته‌واوی چاڵوو چۆڵییه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه بڕیاری پڕكردنه‌وه و قیركردنی دراوه،ئێستا لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وانیمان ئامه‌ده‌كاری ده‌كه‌ن.
شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وتویه‌تی:” به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی جه‌میل هه‌ورامی پەیوه‌ندی كردووه به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كوێستان ئه‌كره‌م بۆ چاره‌سه‌ر كردنی چاڵ و چۆڵییه‌كانی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه،وه له پەیوهندیهكهیدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بڕیاری چاره‌سه‌ری چاڵ‌و چۆڵییه‌كانی داوە.