ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژنان له خولێكی دروومانی سێ مانگه کە بۆ 47 ژنی ئاواره و ناوخۆی هه‌ڵه‌بجه،كردبوویه‌وه ئه‌مڕۆ لهپێشهنگایهكدا ئیشه ده‌ستییه‌كانیان نمایشكرا
سارا سه‌لام ئەندامی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژنان،به‌ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” ماوه‌ی سێ مانگه خولێكی دروومانمان بۆ 47 ئافره‌ت كردبویه‌وه ئه‌مڕۆش له‌كۆتایی خوله‌كه پێشهنگایهكمان بۆ كردنه‌وه تاوه‌كو ئیشه‌كانی ده‌ستی خۆیان نمایش بكه‌ن.
سارا سه‌لام وتیشی:” ئامانجمان ئه‌وه‌یه ژنان ببنه خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆیان، وه لهماڵهكانیشیان بێنه‌ده‌ره‌وه كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن،وه چه‌ندین سیمیناری هۆشیاری ته‌ندروستی و یاسایمان بۆ ژنان كردووه‌ته‌وه،بتوانن خۆیان خۆیان بپارێزن.
سه‌لام زیاتر وتی:” ئه‌و 47 ژنه‌ی به‌شداری خوله‌كه‌یان كردبوو،17 ژنیان ئاواره‌ی سوری و عێراقیین،وه 30 ژنیان دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن.