سه‌رپرشتیاری بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتیمانی:بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ باس له سیاسه‌تی كاری حیزبه‌كه‌یان ده‌كات
ڕۆژی 1-9-2019 حزبێكی نوێ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتیمانی به‌سه‌رپه‌رشتی بێرون عومه‌ر فه‌تاح له سلێمانییه‌وه خۆی ڕاگه‌یاند،ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و حزبه نوێیه ڕاگه‌یاندووه له‌وانه‌ن كه له‌ساڵی 2014 له حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جیابونه‌وه،وه‌ك سه‌رپرشتیاری ئه‌و حزبه نوێیه ده‌ڵێ،ڕه‌وتێكی نیشتیمانی چه‌پی چاكسازی كهردهبن.
ڕووماڵ :بۆ له‌حزبی سۆسیالیست جیابوونه‌وه؟
بێرون عومه‌ر ده‌ڵێ: له‌ڕاستیدا پرسی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له حیزبی سۆسیالیست،ئه‌و قۆناخه تێپه‌ڕیوه ڕاگه‌یاندنی حزبی نوێ پێوه‌ندی به حزبی سۆسیالیسته‌وه نییه،ئێمه له ساڵی 2014 له حزبی سۆسیالیست جیابوینه‌ته‌وه،له ڕابردوو به‌ناوی ڕه‌وتی چاكسازی سۆسیالیست كارمان كردووه له به‌رواری 1-9-2019به‌ڕه‌سمی ڕامانگه‌یاند وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتیمانی كارده‌كه‌ین.
بۆ چی چه‌ند ساڵ دوای جیابونه‌وه‌تان له سۆسیالیست حزبتان ڕاگه‌یاند؟
بێرون عومه‌ر ده‌ڵێ:” ڕاگه‌یاندنی حزب هه‌روا شتێكی ئاسان نییه ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ی له ڕوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ڕاگه‌یاندنەوە،كاتێك ئه‌و ئاماده‌كاریانه ته‌واو بوو ئه‌وكاته تۆده‌توانی حزب ڕابگه‌یه‌نی،ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو به‌ناوی ڕه‌تی چاكسازی سۆسیالیست به‌سه‌ربه‌خۆ كارمانده‌كرد،ئاماده‌كاریمان ده‌كرد له ته‌واوی كوردستان ناوه‌نده‌كانمان ته‌شكیل كردووه،جه‌ماوه‌رمان ڕێكخستووه‌ته‌وه،له ڕوی ڕاگه‌یاندنه‌وه سایتی ئه‌لكترۆنی فه‌رمی خۆمان داناوه،له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوونمان هه‌یه و چالاكییه‌كانی خۆمان بڵاو ده‌كرده‌وه،بۆئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ین به‌وه‌ی بتوانین حزب ڕابگه‌یه‌نین،ئه‌وكاته‌ش 1-9-2019 بوو ئێمه حزبه‌كه‌ی خۆمان ڕاگه‌یاند.
ڕووماڵ:سه‌رچاوه‌ی دارایی حزبه‌كه‌تان له كوێوه‌یه؟
بێرون عومه‌ر گوتی:” تاوه‌كو ئێستا ئێمه هه‌موو هه‌ڤاڵانمان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ن،پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ش له‌سه‌ر شه‌خسی خۆم دابینی ده‌كه‌م.
ڕووماڵ:پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریتان له چهئاستێكدایه؟
بێرون عومه‌ر ده‌ڵێ:” له هه‌موو كوردستان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریمان هه‌یه و به‌پێی حه‌جمی خۆمان خاوه‌نی جه‌ماوه‌رین ،لە شاره‌زورو گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیش خه‌ڵكمان هه‌یه.
ڕووماڵ: بنه‌مای كاركردنی ئه‌م حیزبه چییه؟
بێرون عومه‌ر: له تهعریفهیهكی كوردا بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتیمانی ،بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانیی سیاسی چاكسازی خوازه، دیاره جوڵانه‌وه‌ی ڕێفۆرم له دونیادا جوڵانه‌وه‌یه‌كی باوه،ئێمه‌ش پێمان باشبوو له كوردستان،وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی چاكسازی خه‌بات بكه‌ین.
ڕووماڵ:بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتیمانی، چه ئایدیایه‌كی هه‌یه؟
بێرون عومه‌ر ده‌ڵێ:” ئێمه حزبێكی چه‌پی نیشتیمانیین،زیاتر له‌سه‌ر كاره نیشتیمانییه‌كان خۆمان ده‌بینینه‌وه، چاكسازی خوازه‌كان چه‌پن.
ڕووماڵ: كه‌ی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن ده‌به‌ستن؟
بێرون عومه‌ر ده‌ڵێ:” له‌دوای ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ده‌وێت بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره،هه‌ركات ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوو كۆنگره ده‌به‌ستین،كۆنگره دیاری ده‌كات حزبه‌كه‌مان هاوسه‌رۆكی ده‌بێت یان سه‌رۆك،ئێسته من سه‌رپه‌شتیاری گشتیم ئیداره‌ی كاره‌كان ده‌ده‌م،ناوه‌نده‌كانیش له‌سه‌رجه‌م كوردستان ڕێكمانخستووهتهوه،له ههرناوهندێك هه‌یئه‌ی كارگێڕی بۆ دیاری كراوه كه‌سێك تا كۆنگره سه‌رپه‌رشتیاره.
ڕووماڵ: پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا له چهئاستێكدایه؟
بێرون عومه‌ر وتی:” به‌گشتی ئێمه پێوه‌ندێكی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان هه‌یه.
ڕووماڵ: ئایا له بوونی ئه‌م حزبانه كوردستان پێویستی به حزبی كه‌هه‌بوو؟
بێرون عومه‌ر:”له ڕاستیدا من پێم وایه حزبی زۆر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا نیشانه‌ی به‌هێزی پایه‌كانی دیموكراتییه‌ته له‌و وڵاته،فره حزبی پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت له دونیادا،ئه‌وه ئهوكهش و ئازادییه یه كه وای كردووه هه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵێك توانیان هه‌بوو بتوانن حزب ڕابگه‌یه‌نن،
ڕووماڵ:كاتتان دیاری كردووه بۆ به‌ستنی كۆنگره؟
بێرون عومه‌ر:” وه‌ك وتم كۆنگره ئاماده‌كاری ده‌وێت هه‌ركات ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوو ئه‌وكات كۆنگره ده‌به‌ستین به‌ڵام ڕۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.