کەناڵی CNN ڕایگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نزیکترین کاتدا فەرمانی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و ئەفغانستان دەردەکات.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بەو کەناڵەیان ڕاگەیاندووە کە فەرماندە باڵا سەربازییەکان پێشبینی دەکەن دوناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەر دوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان دەربکات.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەنیازە ژمارەی هێزەکانی لە هەر دوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان بۆ 2500 سەرباز کەم بکاتەوە.
کەناڵی CNN پێشتر ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە هۆکارەکانی دەست لە کار کێشانەوەی مارک ئەسپەر وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا، دژایەتی ناوبراو لە گەڵ بیرۆکەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان بووە./.
