هەڵبژاردنی زمان

گەڕان ڕاستەوخۆ کۆی هەواڵ کتێبخانە
Cover

چێشتی مجێور

ژوان محمد

گەڕانەوە

ئامادەکردنی بڵاوکراوە...

1 / -

خوێندنەوەی بڵاوکراوە

ئامادەکردنی دەنگ...
00:00 / 00:00

دەربارەی بڵاوکراوە

زۆر دەمێکە زۆر لەوانەی کە بوونە ناسیاوم، هەڵیان پێچاوم کە سەرگورشتەی ژیانی خۆم بنووسمەوە و بزانن چم بە سەر هاتووە!

من وەک دەڵێن: «چوێلەکە خۆت چی و شۆرباوت چی؟!» دەمزانی ژیانێکی زۆر قۆڕ و توڕڕەهاتم ڕابواردووە و ڕووی مەجلیسی یارانی نییە؛ هەمیشە خۆم لێ بواردووە. بەڵام کەوتمە فکر کە بەڵکوو گێڕانەوەی ئەو ڕابردووە پڕ لە هەوراز و لێژ و گەوە و کەنداڵ و قووڵکە و جاروبارەش دەشتاییە، هیچ نەبێ بۆ کوڕەکەم -(خانی) - کە بەڕواڵەت لە چوار کوڕان هەر ئەوم ماوە و ئارەزوومە تەمەنی درێژ بێ و دەشزانم ئەگەر زۆر بژی، دەکەوێتە ناو گۆنگەڵ و تەشقەڵەی دنیاوە - ڕەنگە بێ بەهرە نەبێ. لەو گەرم و سارد و خۆشی و ناخۆشیانەی بە سەر من هاتووە، دەرسێک وەرگرێ و تەجرەبەی بۆ پەیدا بێ؛ یان هیچ نەبێ لە تەنگانەدا ناهومێد نەبێ و لای وا نەبێ ڕێگەی ڕزگار بوون بە یەکجاری پێشی گیراوە. لە خۆشی و ئاسوودەیی ژیانیشیدا زۆر خاترجەم و مەغلوور نەبێ؛ وا نەزانێ خۆشی هەمیشە یاریەتی و بەجێی ناهێڵێ. هەروەک ناخۆشی و خەم لە گۆڕان نزیکە، خۆشی و شادیش هەمیشە بەردەوام نییە. خۆی ئامادە کا کە ئەگەر لێی قەوما، چۆن مل بداتە بەر کار و کۆشش و حەولی ڕزگاری لە خەم و دەرد بدا. ئەگەر لە خۆشیانیشدا بوو، لە بیری نەچێ کە ڕەنگە تووشی لێقەومان ببێ و خۆی بۆ ئەو ڕۆژە نەهاتووە ئامادە بکا. جا من ڕووی قسەم دەوییە و سەرگورشتەی خۆمی بۆ دەگێڕمەوە؛ هەرچەند زۆریش بێ تام و پەرژ و بڵاویش بێ، لەوانەیە لە هێندێک شوێندا تەجرەبەی لێ هەڵکڕێنێ. خۆ ئەگەر دۆست و ناسیاویش وەیخوێنن، با هیچ نەبێ بەو قسە قۆڕانە پێ بکەنن.

تێبینییەکان

داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.

زانیاری زیاتر

  • چەندجار خوێندراوەتەوە 18 جار
  • چەند جار دابەزێندراوە 0 جار
  • سایزی فایل 15.63 MB
  • جۆری چاپکراو کتێب
  • پۆلێن مێژووی
  • جۆری ناوەڕۆک ڕۆمان
  • زمانی بڵاوکراوە کوردی
  • ساڵی چاپ 1997
  • نوسەرەکەی ژوان محمد
  • وەرگێڕانەکەی -
  • ژمارە / بەرگ 1
  • بەرواری بڵاوکردنەوە 2026-05-02

کاردانەوە و لێدوانەکان

کاردانەوەت چییە؟

سەرجەم لێدوانەکان (0)

هیچ لێدوانێک نییە، یەکەم کەس بە کە بۆچوونی خۆی دەنووسێت!