پابەندبوون بە ڕێنماییە سەلامەتییەکان ژیانت لە مەترسی هەورەبرووسکە دەپارێزێت.

لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و زیادبوونی ئەگەری هەورەبرووسکە، پابەندبوون بە ڕێنماییە سەلامەتییەکان ژیانت لە مەترسی دەپارێزێت. ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان، ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بۆ هاووڵاتیان بڵاو دەکاتەوە:

لایەنی پەیوەندی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • مۆبایلەکەت بکوژێنەوە: دەستبەجێ مۆبایلەکەت دابخە بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕاکێشانی شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکان.

  • ئامێرە کارەباییەکان: لە کاتی نزیکبوونەوەی هەورەبرووسکە، بە هیچ شێوەیەک ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵ بەکارمەهێنە.

  • ئەنتێنی ئۆتۆمبێل: ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێلدایت، خێرا ئەنتێنەی ڕادیۆکەت دابەزێنە.

شوێن و ژینگەی دەوروبەر

  • دوورکەوتنەوە لە دار: ئەگەر لە نزیک دارێکی بەرز بوویت، بە خێرایی لێی دوور بکەوەرەوە.

  • شوێنە بەرزەکان: بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی بەرز مەوەستە.

  • سیم و ستوونی کارەبا: لە ستوونی کارەبا، تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی دوور بکەوەرەوە.

  • بارستە کانزاییەکان: لە بۆری ئاسنین، پەرژین و هەر کەرەستەیەکی کانزایی کە گەیەنەری کارەبان دوور بکەوەرەوە.

  • سەرچاوەکانی ئاو: لە ڕووبار، دەریاچە و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوەرەوە.

ڕەفتار لە کاتی بوون لە دەرەوە

  • ناوچە کشتوکاڵییەکان: ئەگەر لە کێڵگەیت، لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە داری بەرزی لێیە.

  • شوێنە کراوەکان: ئەگەر ناچار بوویت لە شوێنێکی کراوە بمێنیتەوە، دەستبەجێ لەسەر زەوی دابنیشە و ڕامەکە تا گێژەڵووکەکە کۆتایی دێت.

  • مانەوە لە ناو ئۆتۆمبێل: ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێلدایت، تێیدا بمێنەرەوە؛ چونکە پەیکەری ئۆتۆمبێل وەک قەڵغانێک (Faraday Cage) پارێزگاریت لێ دەکات.

تێبینی گرنگ: لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێڵە گەرمەکانەوە بکە.

 

ئاماده‌كردنی : ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات