دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە جۆری پێڵاوی دڵخوازی خۆی بۆ ستافەکەی کڕیوە و لە کۆشکی سپی هەمووان دەبێت لە پێڵاوەکەی ئەو لە پێ بکەن.

پیاوەکان لە کۆشکی سپی لەو جۆرە پێڵاوەیان هەیە

یەکێک لە ژنە بەرپرسەکانی کۆشکی سپی بە وۆڵ ستریت جۆرناڵی گوتووە، "هەموو پیاوەکانی کۆشکی سپی لەو جۆرە پێڵاوەیان هەیە، پێموایە هەمووان دەترسن کە قبوڵی نەکەن".

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی ئەمریکا پێڵاوی جۆری فلۆرشایم دڵخوازییەتی، بەشێوەیەک کە دەیکاتە دیاری بۆ کەسە نزیک و هاوڕێکانی، زۆرجار لەسەر دیارییەکە واژۆی خۆشی دەکات و بۆیان دەنێرێت.

بە دیاری فلۆرشایمیان بۆ دەنێرێت

پەرۆشی ترەمپ بۆ ئەو براندە ئەوەندەیە کە قەبارەی پێڵاوی خەڵک لەبەردەمیاندا پێشبینی دەکات، دوای هەفتەیەک بە دیاری پێڵاوی جۆری فلۆرشایمیان بۆ دەنێرێت.