سیاسەت
عەباس عێراقچی: ترەمپ خیانەتی لە دیپلۆماسی و ئەو ئەمریکییانەش کرد کە هەڵیانبژاردبوو
وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشی تووند دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت کە ناوبراو بەهۆی "ڕق و کینە" و شێوازی هەڵەی مامەڵەکردنی، تەواوی پرۆسەی دیپلۆماسیی لە نێوان هەردوو وڵات وێران کردووە.
عەباس عێراقچى پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران دواین پێشهاتەکانى ناوچەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات.
حەیدەر بەرزنجی: هەفتەى داهاتوو کەسێکى نوێ بۆ بەربژێرى سەرۆکوەزیران دیارى دەکرێت
حەیدەر بەرزنجى، شرۆڤەکارى سیاسى، لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8 گوتى، پێدەچێت سەرەتاى هەفتەى ئایندە، کەسێکى دیکە لە شوێنى نوورى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق بکرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی کۆدەبێتەوە
بڕیارە ڕۆژی شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات. بەپێی بەرنامەی کار، تەوەرەی سەرەکیی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، کە تێیدا فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادە دەبن.
وەزارەتی دارایی عێراق: دۆخى دارایی جێگیرە و کێشەى کەمیى نەختینە نییە
وەزارەتى دارایی عێراق، ڕایگەیاند، "دۆخى دارایی جێگیرە و کێشەى کەمى نەختینە نییە و ڕێکارەکانی خەرجکردن بەبێ هیچ قەیرانێکى دارایی بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت."
قاسم ئەعرەجى: ڕێگەنادەین ئۆپۆزسیۆنى ئێران سنوورەکان ببەزێنێت
قاسم ئەعرەجى، بەرپرسانى ئێران دڵنیادەکاتەوە، ڕێگەنادەن گرووپەکانى ئۆپۆزسیۆن لە خاکى عێراقەوە هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەیان دەشڵێت، وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بۆ بەهێزکردنى کۆنترۆڵکردن لە میحوەرى هەولێر هێز دەنێرێتە سەر سنوور.
سیستانی: بڕیاری تاکلایەنە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ، پێشهاتێکی مەترسیدارە و ناوچەکە بەرەو پشێوی دەبات
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، ڕاگەیەندراوێکیدا لەبارەی هێرشە سەربازییەکانی سەر خاکی ئێران بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەدات لە دروستبوونی پشێویەکی درێژخایەن کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت.
قوباد تاڵەبانی: پریشکی جەنگەکە بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە و ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ پاراستنی سلێمانی پێکدەهێندرێت
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سلێمانی کۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە هەرێم بێلایەنە بەڵام دۆخەکە نائاساییە و چەندین ڕێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا دەگیرێتەبەر.
عەبدوڵا ئۆجەلان: پێگەی من پێگەی کوردە و دەبێت یەکلاییبکرێتەوە
ڕێبەری دەستبەسەرکراوی پەکەکە لە دیدارێکدا لەگەڵ برازاکەی، پەیامێک لەبارەی قۆناغی سیاسی ئێستا و سیستەمی قەیوم لە تورکیا بڵاودەکاتەوە و جەخت لە پاراستنی زمانی کوردی دەکاتەوە.
دەزگاى ئاسایش چەند ڕێنماییەک ئاڕاستەى ڕاگەیاندنەکان دەکات
دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردەوە و داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکات لە بڵاوکردنەوەى زانیارى و وێنە و دیمەنى ئەو شوێنانەى بۆردوومانکراوە، پێش دەزگا ئەمنییەکان نەکەون.
کۆمپانیاکانی نەوت بەرهەمهێنانیان لە 3 کێڵگەی هەرێمی کوردستان ڕاگرت
بەهۆی جەنگی سەر ئێران و مەترسیی فراوانبوونی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، سێ کۆمپانیای بیانیی بواری وزە، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت.
شاسوار عەبدولواحید سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانیی کرد؛ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد.