نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە ٣٦،٠٠٠ دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی دووەم.

نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە ٣٦،٠٠٠ دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی دووەم.

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی دووەم بۆ هاوبەشانی ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

 

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان بۆ مانگی دووەم لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:

 

کوردستان: ٣٦،٠٠٠ دینار

هەولێر: ٣٠،٠٠٠ دینار

سلێمانی: ٣٥،٠٠٠ دینار

دهۆک: ٧٤،٠٠٠ دینار

هەڵەبجە: ٣٩،٠٠٠ دینار

 

خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پڕۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:

 

کوردستان

هاوڵاتیان: ٤،٤٢٧،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ١٣٧،٠٠٠

 

هەولێر

هاوڵاتیان: ١،٩٣٥،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٦١،٠٠٠

 

سلێمانی

هاوڵاتیان: ١،٣٤٥،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٣٥،٠٠٠

 

دهۆک

هاوڵاتیان: ٤٩٥،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٢٠،٠٠٠

 

هەڵەبجە

هاوڵاتیان: ١٣٥،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٤،٠٠٠

 

زاخۆ

هاوڵاتیان: ٢٣٨،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ١٠،٠٠٠

 

سۆران

هاوڵاتیان: ١٤٤،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٥،٠٠٠

 

ڕاپەڕین

هاوڵاتیان: ١٣٥،٠٠٠

شوێنی بازرگانی: ٢،٠٠٠

 

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪٨٠ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 

 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦. 

 

پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.