یەکەمین شانۆی ترسناک لە کوردستان نمایش دەکرێت و چیرۆکەکەشی لە ڕۆمانێکی بەناوبانگی جیهانییەوە وەرگیراوە.
یەکەمین شانۆیی ترسناکی کوردییە
شانۆیی بریسکانەوە ، یەکەمین شانۆیی ترسناکی کوردییە ، کە چیرۆکە ڕەسەنەکەی لە نووسینی نووسەری بەناوبانگ ستیڤن کینگە و پێشتر دەرهێنەری بەناوبانگ ، ستانلی کیوبریک کردوویەتی بە فیلمێکی سینەمایی، کە فیلمی The Shiningـە.
لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا نمایشدەکرێت
شانۆییەکە لە دەرهێنانی ڕەهێن ڕێبوارە و بڕیارە لە 27ـی ئازار کە ڕۆژی جیهانیی شانۆیە، یەکەم نمایشی لە سلێمانی دەست پێبکات، شانۆییەکە لە بەرهەمی دامەزراوەی شانۆیی هێڵە، ئەم شانۆ نوێیەش دووبارە ئامادەکردنەوەی بۆ کراوە بە سوود وەرگرتن لە فیلمەکەی ستانلی کیوبریک.