لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، وادەی بەئامانجگرتنی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بوون بە پرسی سەرەکیی میدیاکان، بۆ ئەمەش ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ـی ئیسرائیلی لە ڕێگەی چوار مۆدێلی ژیریی دەستکردەوە وەڵامی ئەو پرسیارەی وەرگرتووە: ئەمریکا کەی لە ئێران دەدات؟
بە ئامانجی پێشبینیکردنی کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا
هەرچەندە پرسیارەکە بە ئامانجی تێگەیشتنە لە سیستمی ژیریی دەستکرد و کاردانەوەی بەرامبەر پرسیارە سیاسییە زۆر هەستیارەکان، بەڵام ڕۆژنامەکە دەڵێت ئامانجیان پێشبینیکردنی کردەوەی سەربازیی ئەمریکا نەبووە، بەڵکو هەوڵیانداوە وەڵامێکی ورد سەبارەت بە بەرواری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەدەست بهێنن و وەڵامی ئەو سیناریۆیانە وەربگرن کە هێشتا لە بڕیاریان لەسەر نەدراوە.
سەرەتا بەرنامەکان وەڵامدانەوەیان ڕەتکردووەتەوە
سەرەتا بەرنامەکان ڕەتیانکردووەتەوە وەڵامێکی درووست بدەن بە دەستەوە، بەڵام دوای فشاری زیاتر وەڵامەکان بەمشێوە بوون:
مۆدێلی "کڵاود ئەی ئای"، دەڵێت لە سەرەتا تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2026 هێرشەکە ڕوودەدات، دوای ئەوەی داوای بەرواری وردتری لێکرا، 7 یان 8ی ئازاری 2026ی بە بەرواری بە ئامانجگرتنی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دیاریکرد.
بە پرسیاری سیاسی زانیووە
بەرنامەی "جیمنای ئەی ئای" گوتی ئەمە پرسێکی سیاسییە و بەستراوەتەوە بە پێشهاتە سیاسییەکانەوە، بەڵام دواتر شەوی 4ی ئازار بۆ 6ی ئازاری 2026ی دەستنیشانکرد، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هێرشەکان لە شەودا ئەنجام دەدرێن، بۆ کاریگەری و کەمکردنەوەی توانای دۆزینەوەی فڕۆکەکانی B2 لە شەودا.
ڕەنگە پێشهاتی دیپلۆماسی هێرشەکان دوابخات
بەرنامەیەکی دیکەی ژیریی دەستکرد کە وەڵامی پرسیارەکیە داواتەوە "گرۆک ئەی ئای"ە، کە لە سەرەتاوە وادەیەکی ڕوونی خستەڕوو و گوتی 28ی شوباتی 2026 و دوای شکستی خولی سێیەمی دانوستانەکانی جنێڤ هێرشەکە ڕوودەدات، ئەوەشی گوتووە کە دەکرێت هەر پێشهات یان پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی هێرشەکە.
دواین بەرنامە کە لە لای زۆربەتان ناسراوە، "چات جی بی تی"ە، کە 1ی ئازاری 2026ی وەکو بەرواری هێرشەکە دیاریکردووە و دەشڵێت تاوەکو 6ی ئازار دەخایەنێت.
لە پێداچوونەوەیەکی دواتر و بەرفراوانتردا، جی پی تی خەمڵاندنەکەی گۆری بۆ 4ی ئازاری 2026 و گوتیشی لانیکەم 5 بۆ 6 ڕۆژ دەخایەنێت.