خوێندنی ئۆنلاین واته‌ كۆسه‌ڵه‌، له‌ ماڵه‌وه‌ خه‌ریكی تیكتۆك بن.

خوێندنی ئۆنلاین واته‌ كۆسه‌ڵه‌! یان له‌ ماڵه‌وه‌ خه‌ریكی تیكتۆك بن!
ئه‌گه‌ر من بڕیارده‌ست بوومایه‌ ناچاركرامایه‌ به‌وه‌ی كه‌ بڕیار له‌سه‌ر خوێندن بده‌م. خوێندم ڕائه‌گرت تا ئه‌وه‌ی له‌ 10/5 تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن و ئیله‌ڵا و بڕاوه‌. نه‌م ئه‌كرد به‌ ئۆنلاین.
باوه‌ڕكه‌ن ئه‌مساڵ دوو ئه‌وه‌نه‌ی ساڵی كۆرۆناكه‌ و ساڵی دواتری كۆرۆناكه‌ مه‌نهه‌ج خوێنراوه‌ زۆر باش ڕۆیشتوه‌!
ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ بكرێت به‌ پشوو ئه‌وا ته‌له‌به‌ مانگێكیان له‌ ده‌ست ئه‌چێت و هیچ تر! كاریگه‌ری ناكات.
قسه‌كانی دوێنێ‌ شه‌وی وه‌زیری خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده م به‌لاوه‌ ‌ زۆر مه‌عقول بوو. له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌. خوێندنی یه‌ك هه‌فته‌ی نێو پۆل له‌ خوێندنی يةك مانگی ئۆنلاین زۆر باشتره‌...
ئه‌ی بابه‌،
خوێندكار و قوتابی له‌ مه‌كته‌بن 6 ده‌رژ ئه‌خوێنن خۆیان ئۆف لاینن، جا وه‌ڕه‌ بكرێته‌ ئۆنلاین.
ئۆنلاین له‌ هه‌رێمی كوردستان واته‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بن و خه‌ریكی مۆبایل بن.
بۆ ئێمه‌ ئه‌م ئۆنلاینه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ بۆ خێزان دروست ئه‌كا، له‌به‌رئه‌وه‌ی مناڵ كاتێك مۆبایل وه‌رئه‌گرێ‌ پێچ ئه‌كاته‌وه‌ بۆ تیك تۆك! هۆگر ئه‌بێت به‌ مۆبایله‌وه‌.
ڕه‌نگه زۆر كه‌س بڵێ‌ ‌ بڵێن په‌یوه‌ندی به‌ خێزانه‌كه‌وه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ خێزانیه‌ی كه‌ بۆ خێزانه‌كان دامانناوه‌ به‌ ته‌وای تێك ئه‌چێ‌ و مناڵ له‌مه‌ودوا وه‌ك شه‌ق شه‌فه‌ مۆبایلی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌!
خراپترین ئۆپشن به‌ لای منه‌وه‌ خوێندنی ئۆنلاینه‌.
قوتابی دابڕێت و زۆر باشیش!!
سیسته‌مه‌كه‌ جوانه‌، عه‌یبی نیه‌، به‌ڵام بۆ ئێستای خێزانی كوردی گونجاو نیه‌....
جا به‌ڕێزتان هه‌ر بڵێن ئه‌م سیسته‌مه‌ په‌یوه‌ندی نێوان خوێندكار و هاوڕێ‌، یان قوتابی و مامۆستا ناچڕێنێ‌، به‌خوا له‌ناوی ئه‌بات!!!!!
ته‌له‌به‌ خه‌و لێ‌ ئه‌خا!! خۆزگه‌ بتانكردیه‌ به‌ پشوو ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه‌تان بۆ خێزان دروستنه‌كردایه‌...
بۆ زانیاریتان...
هه‌ر كه‌ چاومان كردۆته‌وه‌ له‌ م وڵاته‌ شه‌ڕبوه‌.
من له‌ پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی بووم. كه‌ گوێم به‌ ده‌نگی تۆپ زرنگایه‌وه‌...
له‌ پۆلی حه‌وتی ئیستا و یه‌كی سانه‌وی جاران بووم كه‌ تۆپ لایه‌كی مه‌كته‌به‌كه‌مانی هه‌ڵته‌كان!
له‌ ژێر زه‌مینی مه‌كته‌به‌ ئیمتحانی نیوه‌ی ساڵمان كرد!
له‌ پۆلی ده‌ی ئێستا بوم كه‌ كۆڵان به‌ كۆڵان له‌ ترسی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ په‌نا دیواره‌كانه‌ ئه‌ڕۆیشتم.
 
ئازاد جه‌لال ، توێژه‌ری خێزانی