لە سەرەتای وەرزی نوێی خول و پاڵەوانێتییەکانەوە، یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەردەوامبوونە لە ڕکابەریکردن و ململانێی یەکدی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان و وەرگرتنی پێشەنگی ڕیزبەندیی لالیگا، بەڵام ئەوەی کێشەی سەرەکی بووە بۆ هەردوو یانەکە پێکانە زۆر و یەک لەدوا یەکەکانی یاریزانەکانیان بووە، کە بەوهۆیەوە گورزێکی کوشندە بەر ئەو دوو گەورەیەی ئیسپانیا کەوتووە.

تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەم وەرزە یانەی شاهانە یەکێک لە سەختترین وەرزەکانی بەڕێدەکات و بارودۆخی لەسەرجەم لایەنەکانەوە جێگیر نییە، ژمارەی پێکانەکانی مێرینگی هێندە دووبارە دەبنەوە بوونەتە خاڵی لاوازی تیپەکە و بەتەواوی کاریگەرییان لەسەر ئاست و ئەنجامی یانەکە هەبووە لەسەر ئاستی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، بەوهۆیەشەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید هەست بەبێزارییەکی زۆر دەکەن و دەیانەوێت ئەو کێشەیە لە ڕەگوڕیشەوە چارەسەربکەن.

پێکانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەئێستادا:

  • ئیدێر میلیتاو
  • ڕۆدریگۆ
  • ئێمباپێ
  • سیبایۆس
  • بێلینگهام
  • کاماڤینگا
  • ئاسێنسیۆ

هەرچی یانەی بەرشلۆنەیە، هەرگیز پێکانەکان لەو تیپە دوورناکەونەوە و بوونەتە هاوڕێیەکی گیانی بە گیانی یانە کەتەلۆنییەکە، هانسی فلیکی ڕاهێنەر بەجۆرێک گیری خواردووە نازانێت چۆن پێکهاتەکانی بۆ یارییەکان هەڵبژێرێت، چونکە تاوەکو یاریزانێکی لەپێکان چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە، یەکێکی دیکە لە ئەستێرەکانی دووردەکەوێتەوە، نوێترین قوربانییەکانیش لە یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بوون کاتێک دوو یاریزانی دیکە دووچاری پێکان بوون.

پێکانەکانی یانەی بەرشلۆنە لەئێستادا:

  • گاڤی
  • دی یۆنگ
  • کوندێ
  • باڵدێ
  • لیڤاندۆڤسکی
  • کریستنسن