ئیمارات هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە "ناڕەوە و تیرۆریستی" ناو دەبەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە دەیان پێشمەرگە شەهید و برینداربوون. هێرشەکان بە "ناڕەوە و تیرۆریستی" ناو دەبەن و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانن.

دەربڕینی هاوسۆزی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: ئیمارات هاوسۆزی تەواوی خۆی بۆ کۆماری عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، هاوکات جەخت لە پشتیوانی خۆی دەکاتەوە بۆ هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگەکانەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان دەخوازن.